زیرەکی ویژدانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-20-13:40:00 - کۆدی بابەت: 4668
زیرەکی ویژدانی

ناوه‌ڕۆك

زیرەكی ویژدانی

زیرەكی ویژدانی بریتییە لە توانای تێگەیشتن و دركپێكردن بە كاردانەوەكان بە شێوەیەكی خێرا و ورد، هەروەها دەربڕینی بیر و ڕاكان بە شێوەیەكی ورد و تێگەیشتن لە كاردانەوەی بەرامبەركەت، ئەو كەسانەی كە خاوەنی ئەم جۆرەی زیرەكین دەتوانن هەستەكانیان ڕێكبخەن و گەشەسەندنی مێشك و ویژدانیان بەهێز بكەن، دەتوانرێت زیرەكی ویژدانی دیاریبكرێت لە ڕێگەی كۆمەڵە توانا و نیشانەیەكی دیاریكراوەوە كە پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە، كە بریتییە لە توانای تێگەیشتنی كاردانەوەكانی كەسەكانی چواردەور لە ڕێگەی خوێندنەوەی زمانی جەستە و جیاكردنەوەیان، هەروەها كەسەكە دەتوانێ دەربڕینە ڕاستی و درۆییەكان لەیەك جیابكاتەوە، بەڵام ناتوانێت توانای دەربڕین و كاردانەوەكانی كۆنتڕۆڵ بكات.

گرنگی زیرەكی ویژدانی

زیرەكی ویژدانی لە زیرەكییەكانی تر جیاوازترە چونكە بۆماوەیی نییە و هەموو كەسێك دەتوانێت بەدەستی بهێنێت، لە توێژینەوەكاندا دەركەوتووە كە زیرەكی ویژدانی چەند تایبەتمەندییەكی هەیە كە دەكرێت ڕاهێنانی لەسەربكرێت و زیرەكی ویژدانی بەهێز بكات، لەو ئامۆژگارییانەی كە شارەزایانی ئەم بوارە دەیڵێن بۆ بەدەستهێنانی ئاستێكی بەرزی زیرەكی ویژدانی بریتییە لە پاراستنی هەستە پاك و باشەكان، هەروەها بە باشی مامەڵەكردن لەگەڵ كەسانی تردا و ڕووبەڕووبوونەوەی نەهامەتییەكان بەشێوەیەكی لەسەرخۆ، لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جیاوازییانەی كە دروستدەبن بەبۆنەی ئەو كاریگەرییە نەرێنیانەی ژینگەی كۆمەڵایەتییەكاندا دروستدەبێت، گرنگییەكانی زیرەكی ویژدانی بریتییە لە:

  • زیرەكی ویژدانی ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە گونجاندنی منداڵ لەگەڵ كەسانی هاوتەمەن و خێزان و ژینگەی دەورووبەری، هەروەها یارمەتی بەرزكردنەوەی توانای خوێندن دەدات.
  • زیرەكی ویژدانی یارمەتی تێپەڕاندی كێشەكانی ژیان دەدات، وەك كێشەی تەمەنی پێگەیشتن (بالغ بوون).
  • هۆكارێكی سەرەكییە لەبەردەوامبوون و سەقامگیری ژیانی هاوسەرگیری، چونكە قسەكردن و تێگەیشتن لەیەكتر و باسكردنی هەست و سۆزەكانی یەكتر دەبێتە ژیانێكی هاوسەری سەركەوتوو.
  • زیرەكی ویژدانی یەكێكە لە هۆكارەكانی سەركەوتن لە ژیان و كاركردندا، چونكە خاوەنی ئەمجۆرە زیرەكییانە كەسی خۆشەویست و دڵسۆزن و توانای پەیوەندی كردن لەگەڵ كەسانی تردا و سەركردایەتی كردنیان هەیە، هەروەها كەسانێكن كە سوورن لەسەر سەركەوتن و كۆڵنەدان.


سەرچاوەکان



515 بینین